AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ٣٠ ٠٩:٣٢

هەماهەنەگی تەواو لە نێوان هەولێر و‌پیرانشار؛

هاتوچۆی یەکەم دەستەی زیارەتکارانی ئەربەعین لە سنووری حاجی ئۆمەرانەوە بۆ کەربەلا

هاتوچۆی یەکەم دەستەی زیارەتکارانی ئەربەعین لە سنووری حاجی ئۆمەرانەوە بۆ کەربەلا

فەرمانداری پیرانشار وتی: هاتوچۆی یەکەم دەستەی زیارەتکارانی ئەربەعین لە سنووری حاجی ئۆمەرانەوە دەستی پێکرد و ئەو هاتوچۆوە لە 24 کاتژمێری شەو و ڕۆژدا مومکینە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خزر کاک دەروێشی ڕایگەیاند: بە پێکهێنانی ژێرخانی پێویست هاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسێنی لە سنووری حاجی ئۆمەرانەوە بە شێوەی 24 کاتژمێری خەریکە ئەنجام دەدرێت و ئێستا ژمارەیگیتەکانی دەرچوون لە ئەو سنوورە بۆ 35 دانە بەرز بووەتەوە و بە پێ پێش بینییەکان زیارەکارەکان لە کەمترین کاتدا دەتوانن لە سنوورەکە بپەڕنەوە.

فەرمانداری پیرانشار درێژەی دا: ئێستا 16 موکب لە ئاستی ئەو شارەشدا کراوەتەوە و کە دەتوانێت لە ڕۆژدا 60 هەزار بەش خۆراک، شوێنی نیشتەجێ بوون بۆ 18 تا 20 هەزار لە شەویشدا دابین دەکات .

News ID 47030

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha